كۆمەڵ نیگەرانییەكانی دەگەیەنێتە پارتی

پۆڵەتیك پرێس:
كۆمەڵی ئیسلامی لەكۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی پارتی، نیگەرانییەكانیان لەسەر چەند پرسێك گەیاندووە بەسەركردایەتی ئەو حیزبە.

محمد بامۆكی، ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: كۆبوونەوەی پارتی و كۆمەڵ بۆ تاوتوێكردنی بابەتی بودجەو رێكەوتنی نێوان ناوەندو هەرێم و پرسی هەڵبژاردنەكان بووە، بەڵام پارتی وەك میوان سەردانی كۆمەڵی كردووەو هیچ پەیامێكی تایبەتی نەبووە.

محەمەد بامۆكی وتیشی: وەك كۆمەڵی ئیسلامی نیگەرانییەكانیان گەیاندووەتە پارتی لەسەر ئەو ساردییەی لەنێوانماندا دروست بووە، بەتایبەت لەكاتی پێكهێنانی حكومەت و دژایەتیكردنیان لەناو پەرلەماندا.

هەروەها وتی: پارتی پێیوتوون بارودۆخی پارتی لەو كاتەدا وا پێویست بووە بەو شێوەیە هەڵسوكەت بكەین‌و دواتریش گفتوگۆ لەبارەی پرسەكانی تر دەكەین.

ئاماژەی بەوەشكرد، پارتی لەهەوڵی چاككردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامی بەتایبەت لەم كاتەوی كورد پێویستی بەیەكریزییە.

شاندی پارتی رۆژی یەك شەممە 17ی كانوونی دووەم لەشاری سلێمانی سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی كرد، كە ماوەی پێشوو بەهۆی چەند پرسێكەوە، ساردی كەوتبووەوە نێوانیان.

سەردانی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەكانیدا دێت بۆ لای حیزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و لەماوەی رابردووشدا لەشاری هەولێر لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان كۆبووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا