پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سیروان محەمەد، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە پەیامێكدا كە ئاڕاستەی بازرگانی شاری سلێمانی دەكات ڕایدەگەیەنێت داواكارین بەپەلە دەست بكەن بە كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری بۆ قوربانیانی بومەلەرزەكەی باكور و ڕۆژئاوای كوردستان.
سیروان محەمەد، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: داواكارین سەرجەم بازرگانانی شاری سلێمانی و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەرین بە پەلە دەستبكەن بە كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری تاكو بتوانین بە زوترین كات بیگەیەنینە دەست لێقەوماوانی باكور و ڕۆژئاوای كوردستان.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو هاوكاریانەی كە پێویستە بازرگانان بهێنین بۆ ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بریتیە لە خواردن و پێداویستیەكانی منداڵان شیری منداڵ و دایبی و پێداویستیەكانی ئافرەتان و ئەم جۆرە بابەتانە، داواكارین بازرگانان بە زوترین كات بەشدار بن لە كۆكردنەوەی هاوكارییەكان.