هادی عامری: دەبێت ئەمریكا لەعێراق بڕواتە دەرەوە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، پێویستە ئەمریكاو سەرجەم هێزە بیانییەكانی دیكە لە خاكی عێراق بڕۆنە دەرەوە.
ڕایگەیاند، “دەبێت سەرجەم هێزە بیانییەكان لەعێراق بچنە دەرەوە لەپێش هەموویانەوە ئەمەریكییەكان”.

هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتحكە هاوكات ئەمینداری گشتی ڕێكخراوی بەدرە لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا لە مەراسیمی یەكەم ساڵیادی كوژرانی قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس رایگەیاند، پێویستە تەواوی هێزە بیانییەكان لە پێش هەموویانەوە ئەمریكا لە عێراق بچنە دەرەوە، هاوكات پاڵپشتی بۆ فەڵەستین دپاتكردەوەو هێرشی كردە سەر وڵاتی ئیسرائیل.

عامری رەخنەی لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران گرت بەوەی نەیتوانیووە هەنگاوی پێویست بۆ دەركردنی سوپای ئەمریكا بگرێتەبەر.

لەیەكەمین ساڵیادی كوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لەبەغدا بەشداری هەزاران لایەنگری میلیشیا شیعییەكان خۆپیشاندان و ناڕەزایی بەڕێوەچوو، تێیدا سەرەڕای ئیدانەی روداوەكە هاوكات جەختیان لە چوونە دەرەوەی سوپای ئەمریكا لە عێراق دەكردەوە.

لەسەرەتای ساڵی 2020 و بەهۆی كوشتنی ئەو دوو بەرپرسە باڵایەی ئێران و حەشدی شەعبییەوە پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا سەرجەم هێزە بیانییەكان لەعێراق بچنە دەرەوە، بەڵام تائێستا بڕیارەكە جێبەجێ نەكراوە.

ژمارەیەكی بەرچاو لە لایەنگرانی حەشدی شەعبی و هێزە شیعەكان ئامادەی وتاری عامری و فالح فەیاز بوون كە لەمەراسیمی یەكەم ساڵی كوژرانی سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس پێشكەشیان كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا