ئەو مەترسیە گەورەیە چیە دوای پەسەندكردنی بودجەش بەرۆكی مووچە خۆرانی هەرێم بەرنادات؟

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم مەترسییەكی گەورە لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوای پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجەش ئاشكرا دەكات و دەڵێت، ئەگەر بڕگەی یەك و دووی ماددەی 12 لەناو پرۆژە یاسای بودجە هەموارنەكرێت، ئەو ژمارە گەورانەی دانراون بۆ هەرێم لە ناو خشتەكان بەو داڕشتنەی ئێستا بێ مانا دەمێننەوە، ئەبێت مانگانە چاوەڕێی تی بی ئای بین قەرز بدات بە هەرێم وكەڵەكە بێت لەسەر قەرزەكانی ئێستای هەرێم .

ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەوبارەوە رایگەیاند، بۆ ئەوەی ئەم بێنەوبەرەیە لە سێ ساڵی داهاتوو بەردەوام نەبێ وهەرێم شایستەی دارایی خۆی مانگانە بێ كێشە وەربگرێت، پێویستە داڕشتنی مادەی 12 ی پڕۆژە یاساكە هەمواربكرێت وەكو داڕشتنی هەمان ماددە لە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵانی 2013 وپێشتری لێ بكرێتەوە هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق مامەڵە بكرێت نەك لەسەر بنەمای خەرجی ڕاستەقینە وحصە ومساهمەی هەرێم لە داهاتی خەزێنەی عێراق لە نەوت وگومرگ.

ئامانج رەحیم دەشڵێت، بۆ ئەوەش درەنگە دەبێت پەلە بكرێت پێش خوێندنەوەی دووەم وخستنەڕووی ڕاپۆرتی لیژنەی دارایی ودەنگدانی ئەنجومەنی نوێنەران.

ئەوەش دەخاتەڕوو، پێویستە ئێستا خەمی یەكەمی یەكێتی وپارتی و ئەندامانی كوردستانیی ئەنجومەنی نوێنەران ئەم بابەتە بێت، ئەگینا لە سێ ساڵی داهاتوو ئەم دەستی دەستی پێكردنە بەردەوام دەبێت و وەزارەتی دارایی عێراقیش زیرەكانە ئەو ماددەیەیان وا داڕشتوە بەو شێوەیەی خۆیان ئەیانەوێت تا هەمیشە بڵێن هەرێم بە پێی یاسای بودجە شایانی ناردنی شایستەی مانگانەی نیە.

روونیشیدەكاتەوە، بە پێچەوانەوە ئەو ژمارە گەورانەی دانراون بۆ هەرێم لە ناو خشتەكان بەو داڕشتنەی ئێستا بێ مانا دەمێننەوە، ئەبێت مانگانە چاوەڕێی تی بی ئای بین قەرز بدات بە هەرێم و كەڵەكە بێت لەسەر قەرزەكانی ئێستای هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا