سێ‌ مۆڵگەی داعش لەدیالە وێران دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس:
سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاشكرایكرد، كە سێ‌ مۆڵگەی داعش لەپارێزگای دیالە وێران كراوە.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد، لەئەنجامی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق ئەو سێ‌ مۆڵگەی چەكدارانی داعش وێران كراوە.

بەپێی سەرچاوەكە، ئەو مۆڵگانەی داعش لەنزیك ناوچەی زور شیخ بابا لەناحییەی جەلەولا (٧٠كم باكووری رۆژهەڵاتی بەعقوبە) بوون.

هەر بەپێی سەرچاوەكە، ئەو مۆڵگانەی داعش چەندین چەكداری تێدابووە، بەڵام تائێستا نەزانراوە چەند لەو چەكدارانی كوژراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا