پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای دیالە رایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی باکوری رۆژهەڵاتی بەعقوبە بۆ هەشت بریندار لەنێو هێزە ئەمنییەکان بەرزبووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، بۆمبێکی چێندراو لە ناحیەی عیبارە لە باکوری رۆژهەڵاتی بەعقوبە تەقیوەتەوە و هەشت ئەندامی هێزە ئەمنییەکان برینداربوون کە یەکێکیان پلەی عەمیدی هەیە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر ئاماژە بەوەکرا، تەنیا پێنج کەس بەهۆی تەقینەوەکەوە بریندار بوون.
ناحیەی عیبارە کە دەکەوێتە 15 کیلۆمەتر لە باکوری رۆژهەڵاتی بەعقوبە، بەردەوام تەقینەوە و کردەوەی تیرۆرستی تێدا ئەنجام دەدرێت، بەهۆی بوونی حەشارگەی گروپە چەکدارەکان لەناو بێستان و ناوچە کشتوکاڵییەکانی.