قائیمقامی سلێمانی: هەڵمەت و سەردانی لیژنە هاوبەشەکان بەردەوام دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، هەڵمەت و سەردانی لیژنە هاوبەشەکان بۆ دوکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان بەردەوام دەبێت.

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ شەممە28ی تشرینی یەکەم، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی، لەگەڵ لیژنەی باڵای لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی، جەختی لە هەڵمەت و سەردانی لیژنەکان بۆ دوکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان کردەوە بۆ پشکنیینەکانی ئەو کاڵاوشمەک و خزمەتگوزاریانەی لەلایەن بازرگانەکانەوە بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێت.

هاوکات، رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان رایگەیاند، بەپێی ئەو ئامارەی رۆژانە لەلایەن ئەندامانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتەوە تۆمار دەکرێت، بەشێکی زۆری خاوەن شوێنەکان پابەندی مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردنن، کە ئەمەش جێگەی سوپاس و دەستخۆشی کردنە لە خاوەن شوێنەکان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا