موقتەدا سەدر هێرش دەكاتە سەر مستەفا كازمی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ساڵح محەمەد عێراقی كە بە وەزیری سەدر ناسراوە رایگەیاند: هیچ خزمەتگوزارییەك نەماوە و دژایەتی سەرۆكوەزیران زیادبوە و بێ‌ بودجەیە.

ساڵح محەمەد عێراقی، كە بە وەزیری سەدر ناسراوە، رایگەیاند، هیچ خزمەتگوزاریەك لە وڵاتدا نەماوە و دادگاكان لێپرسینەوەیان لە گەندەڵكاران فەرامۆشكردوە و لایەنەكان تەنها دەیانەوێت كاریگەری خۆیان بەهێز بكەن و ئامانجیان ئەوەیە حكومەتێك پێكبهێنن، ئەوەی ماوە بیفرۆشن.

ساڵح محەمەد عێراقی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پەرلەمانی عێراق پاساوی سوێندخواردنی نەداوە و نەیتوانیوە ئەركەكانی خۆی جێبەجێ بكات، دەسەڵاتی دادوەریش لە ترس یان تەماح گەندەڵی پشتگوێ خستوە و بەڵگە و دزەكردنی دەنگ و ڤیدیۆی پشتگوێ خستوە.

ساڵح محەمەد عێراقی لە پەیامەكەیدا دەڵێت، دژایەتی سەرۆك وەزیرانی عێراق زیادیكردوە و بێ بودجەیە و لەژێر ئەو هەڕەشەیەدایە كە نەتوانێت ئەركەكانی جێبەجێ بكات و وەزیرەكانیش بێدەسەڵاتن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا