پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، لەبارەی دوا مۆڵەت بۆ نوێکردنەوەی مامەڵەکانیان کە بەهۆی سەری ساڵەوە بەسەرچووە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە2ی کانونی دووەمی 2024، هاتووچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد،” ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەکەینەوە ئەوانەی مامەڵەکانیان بەهۆی پشووی سەری ساڵەوە بەسەرچووە، دوا مۆڵەت بۆ نوێکردنەوەی مامەڵەکانیان ڕۆژی پێنجشەممە4ی کانونی دووەمی 2024ە”.
جەختیکردەوە و ڕایگەیاند،” تکایە لەوماوەیەدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکەن، بۆئەوەی تووشی سزای دواکەوتن نەبنەوە”.