بۆچی ئاڵای كوردستان بەسەر “ستوونە ژەنگاوییەكە” هەڵكرا؟

پۆلەتیك پرێس: محەمەد مستەفا
دوای ئەوەی رۆژی هەینی لە دەستپێكی یادكردنەوەی ڕۆژی 5 ی ئازاردا لەڕانیە ئاڵای كوردستان لەسەر ستونێكی كارەبای ژەنگاوی و كۆن هەڵكرا، لەسەر دیمەنی ئەو ستونە كۆنە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە ڕەخنەیەكی زۆر ئاڕاستەی بەرپرسانی ئیدارەی ڕاپەڕین كرا.

عومەر حاجی وتەبێژی ئیدارەی ڕاپەڕین بەپۆڵەتیك پرێسی وت: بەداخەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بەشێكی زۆر لە هاووڵاتیان ڕەخنەی توندیان ئاڕاستەی بەرپرسانی حكومی‌و سەرپەرشتیارانی مەڕاسیمەكە كرد، كە گوایە ئاڵای كوردستان لەسەر ستونێكی ژەنگاوی كۆن هەڵكراوە و دیمەنی ئەو ستونە شایەنی ئەو یادە نییە .

عومەر حاجی وتیشی: ئەو ستونی كارەبایە هەمان ئەو ستونەیە، كە لە ڕۆژی 5 ی ئازاردا لەبەردەم مزگەوتی ناجیەخان و لە ژێر ئەو ستونەدا یەكەم فیشەكەكانی ڕاپەڕین تەقێران‌و شوێنەواری گوللەیەكی ڕاپەڕینیش بەسەر ستونەكەوە بوونی هەیە.

وتەبێژی ئیدارەی ڕاپەڕین باسی لەوەشكرد، ئەو ستونە بە ڕەزامەندی كەس و كاری شەهیدانی ڕاپەڕین و هاووڵاتیانی ڕانیە وەك ڕەمزێكی ڕاپەڕین لەو شوێنە دانراوەتەوە.

رۆژی پێنجی سێی هەموو ساڵێك لەشاری رانییە یادی راپەڕین دەكرێتەوە، كە لەو رۆژەدا خەڵكی ئەو شارە دژی دامودەزگاكانی رژێمی بەعس راپەڕین‌و ئەو شارەش بووە دەروازەی راپەڕین بۆ خەڵكی هەموو باشووری كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا