ئەمریكا جوڵە بەكەشتییەكی زەبەلاح بەرەو ئاوەكانی كەنداو دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایگەیاند، فەرمانیان بە فەرماندەیی هێزە دەریاییەكانیان كردووە، جوڵە بەكەشتی “یو ئێس ئێس نیمیتز” بكەن.

وەزارەتەكە راشیگەیاند، كە فەرمانەكە بەشێوەیەكە، ئەو كەشتییە رەوانەی ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكەن‌و لەئاوەكانی كەنداوی عەرەبی جێگیری بكەن.

كەشتی “نیمیتز” یەكێكە لەو كەشتییە زەبەلاحەكانی ئەمریكاو كەشتی فڕۆكە هەڵگرەو بەوزەی ئەتۆمی كار دەكات، كە پێشتر ئەمریكا فڕۆكەی جەنگی بی 52شی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا