بەغدا .. خۆپیشاندانی لایەنگرانی حەشدی شەعبی دەستی پێكرد

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەگەڵ نزیكبوونەوە لە دووەمین ساڵیادی كوژرانی قاسم سلێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە بەغدا هەزاران كەس ڕژاونەتە مەیدانی تەحریر و هێزە ئەمنییەكانیش كەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە 1_1_2022، هەزاران كەس لە لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە بەغدای پایتەخت، لە دووەمین ساڵیادی قاسم سلێمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی خۆپیشانیان دەستپێكرد.

هێزە ئەمنییەكانی بەغدا لە پۆلیسی فیدراڵیی و سوپای عێراق كەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و ترس هەیە خۆپیشاندانەكان ئاراستەی ناوچەی سەوز وەربگرێت، كە باڵیۆزخانەی ئەمریكای لێیە.

قاسم سلێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە هێرشێكی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئەمریكیدا بۆ سەر فڕۆكەخانەی بەغدا لە 3 ی كانونی دووەمی 2020 كوژران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا