پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
میدیاکانى ئەمریکا بڵاویانکردنەکە تەقەکردنەکە بووە هۆی کوشتنی یەکێکیان و برینداربوونی یەکێکی دیکەیان.
پۆلیسی ئەمریکا باسی لەوەکردووە، دوو رۆژنامەنووسە ئەمریکییەکە لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا بوون لەنزیک شوێنی رووداوەکە، بەڵام لەکاتی تەقە لێکردنیدا وەک ئۆتۆمبێلی میدیایی نیشانە نەکرابوو بۆیە هێشتا روون نییە کە ئایا تەقەکەرەکە بە ئەنقەست نیازی بووە تەقە لە رۆژنامەنووسەکان بکات یاخود نا.
هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو، کە دوای ئەوەی تەقەی لە رۆژنامەنووسەکان کردووە، تەقەکەرەکە بۆ شوێنێکی نزیک لە رووداوەکە هەڵهاتووە و لەوێ تەقەی لە ژنێک و کچە نۆ ساڵانەکەی کردووە و هەر لەوێدا کچەکە گیانی لەدەستداوە و دایکیشی بەسەختی برینداربووە و دواتر پۆلیس توانیویەتی تۆمەتبارەکە دەستگیربکات.