پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەستەی کەشناسی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاودەکاتەوە و بەپێی کەشناسی،
پروشکە بارانی کەم لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری رۆژئاوای هەرێم دەبارێت.
بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسی، ئەمڕۆ لە ئاسمان پەڵەی هەور بەدی دەکرێت و پلەکانی گەرما 1 بۆ 3
پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزم دەبنەوە.
سبەی چوارشەممە، ئاسمان پەڵە هەور دەبێتو ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاوییە
سنووریەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان، و پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن.
هاوکات، لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما و نزیک بوونەوەی وەرزی پایز، هەرێم ماڵئاوایی لە وەرزی گەرما دەکات و
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە داهاتوویەکی نزیکدا، باران بارین دەست پێ دەکات. پلەکانی گەرماش
بەشێوەیەکی بەرچاو روو لە دابەزین دەکەن و لە ئێستاشدا، هەرێمی کوردستان، تۆماری پلەکانی گەرمای لەخوار 40
پلەی سلیزییەوەیە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 38 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 36 پلەى سیلیزى
دهۆک : 36 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 41 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 39 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 38 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 27 پلەى سیلیزى
سۆران : 36 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 42 پلەى سیلیزى