ترەمپ: نیازی دروستكردنی پارتێكی نوێم نییە

پۆڵەتیك پرێس

دوای دووركەوتنەوە بۆ نزیكەی دوو مانگ لە كۆشكی سپی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا بۆ یەكەمجار دەركەوت و رەتیكردەوە نیازی دروستكردنی پارتێكی سیاسی هەبێت.

ترەمپ لە میانەی پێشكەشكردنی وتارێكدا رایگەیاند، لە پارتی كۆمارییەكان جیانابێتەوە و حزبی نوێ دروست ناكات، بەڵكو وەك كەسێك كە خاوەن پێگەی جەماوەرییە لە نێو حزبكەی خۆی دەمێنێتەوە.

وتیشی، “پارتی نوێ راناگەیەنم، ئێمە كۆمارییمان هەیەو لە هەمووكات بەهێزتر دەبێت”.

لەبەشێكی دیكەی وتارەكەیدا ترەمپ هێرشی توندی كردە سەر بایدن، بەجۆرێك ماوەی سەرۆكایەتییە كورتەكەی بایدنی وەك كارەسات ناوبرد.

ئەوەش دوای ئەوە دێت دوای شكستهێنانی لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكاو جێهێشتنی كۆشكی سپی ئەوە یەكەمجارە ترەمپ وتارێك بۆ لایەنگرانی خۆیی و حزبەكەی بخوێنێتەوەو دواین هەڵوێستی لەبارەی چالاكییە سیاسییەكانییەوە بخاتەڕوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا