زۆرترین قەبارەی بازرگانی نێوان هەرێم‌و ئێران لەپارێزگای سلێمانییە

پۆڵەتیك پرێس:
ساڵانە قەبارەی بازرگانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر لەشەش ملیار دۆلارەو زۆرترین بڕی ئەو بازرگانییەش لەسنووری پارێزگای سلێمانییە.

شێخ مستەفا شێخ عەبدولڕاحمان، سەرۆكی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هەرێم لەبارەی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران بۆ “پۆڵەتیك پرێس” وتی: ساڵانە قەبارەی بازرگانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر لەشەش ملیار دۆلارە، ئەو بڕەش رەنگە زۆربەی لەسنووری سلێمانی بێت بەهۆی ئەو پانتاییە سنوورییەی ئێران لەگەڵ سلێمانی هەیەتی، بەوپێیەی دوو دەروازەی فەرمی و چوار دەروازەی نافەرمی لەنێوان سلێمانی و هەرێم ئاڵوگۆڕیان تێدا دەكرێت، لە مەرزی پەروێزخان و باشماخەوە زۆرترین كاڵاو كەلوپەلەكانی ئێران دێنە پارێزگای سلێمانی.

سەرۆكی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هەرێم ئاماژەی بەوەش كرد، پانتایی سنووری ئێران لەگەڵ پارێزگای سلێمانی زیاترە هەروەك چۆن پانتایی سنووری توركیا لەگەڵ پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك زیاتر و زۆرترین كاڵای توركی هاوردەی ئەو دوو پارێزگایە دەكرێت .

ئەو قسانە لەكاتێكدایە ئەمساڵ بەهۆی بوونی كۆرۆنا بەشێوەی ڤیدیۆ كۆنفرانسی بازرگانی نێوان هەرێم‌و ئێران بەڕێوەچوو، كە كۆنفرانسەكە رۆژی ١٨ ی ٨ لەگەڵ رێكخراوی كشتوكاڵی كۆماری ئیسلامی ئێران بەئامادەبوونی وەزیری كشتوكاڵی هەرێم‌و جێگری وەزیری كشتوكاڵی هەرێم و چەندین كۆمپانیای ئێران و هەرێمی كوردستان لە بواری بازرگانی و كشتوكاڵی ئەنجامدرا.

بەقسەی شێخ مستەفا شێخ عەبدولڕاحمان، ئامانج لەكۆنفرانسەكە، كە ساڵانە بەرێوەدەچێت، برەودان بووە بە پەیوەندییەكان‌و بازرگانیكردن‌و بەهێزكردنیان نەك وەستان لەئاستێكدا، هەروەها دروستكردنی هەماهەنگی زیاتر بەتایبەت لەبواری كشتوكاڵ لەنێوان ئێران و هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا