كۆرۆنا نوێیەكە گەشتەکانی نێوان بەریتانیا و وڵاتانی عەرەبی ڕادەگرێت

ئەم بابەتە 53 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس:
ژمارەیەك لە وڵاتانی عەرەبی بەمەبەستی ڕێگەگرتن لە گەیشتنی جۆره‌ نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گەشتە ئاسمانیەکانیان لەگەڵ بەریتانیا ڕاگرت.

هەریەك لە وڵاتانی (ئوردن، عومان، مەغریب، سعودییەو سودان) بڕیاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسامانیەكانیان لەگەڵ بەریتانیا دا، ئەوەش بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ئەو جۆره‌ نوێیه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە له‌ بەریتانیا بڵاوبۆتەوە.

دوای ئەوەی حکومەتی بەریتانیا رێكارەكانی خۆپارێزی توندكردەوە، بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانی ڕایگەیاند، کاتێک ڤایرۆسەکە شێوازی هێرشکردنەکەی دەگۆڕێت، پێویستە دەسەڵات گۆڕانکاری لە شێوازی بەرگریدا بکات.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئیتاڵیا ڕه‌خنه‌ی توندی ئاڕاسته‌ی به‌ریتانیا كرد، به‌وه‌ی له‌مانگی ئه‌یلوله‌وه‌ زانیاریی له‌سه‌ر جۆره‌ نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا هه‌یه‌، به‌ڵام بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه‌.

به‌ریتانیا دڵنیایده‌دات به‌جیهان كه‌ جۆره‌ نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ڤاكسینه‌كانی ڤایرۆسه‌كه‌ نابێت، به‌ڵام ئه‌و جۆره‌ نوێیه‌ له‌بڵاوبوونه‌وه‌دا خێرایه‌.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک