گروپی ڤاگنەر كۆنترۆڵكردنی شاری باخمووتی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

گروپی ڤاگنەری نزیك لە روسیا، كۆنترۆڵكردنی تەواوەتیی شاری باخمووتی لە رۆژهەڵاتی ئۆكرانیا راگەیاند، بەڵام وتەبێژی فەرماندەیی سوپای ئۆكرانیا لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە رەتیدەكاتەوە دەڵێت هێشتا شەڕ لە شارەكەدا بەردەوامە.

گروپی ڤاگنەر تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ئاڵای روسیایان لە دوایین پێگەی سوپای ئۆكرانیا لە باخمووت هەڵكردووە و شارەكەیان بە تەواوەتیی كۆنترۆڵكردووە.

گروپەكە راشیگەیاند، رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو هێزەكانیان لە شارەكە دەكشێنەوە و رادەستی سوپای روسیای دەكەن.

لە بەرامبەر ئەو تۆمارەی گروپی ڤاگنەردا، سوپای ئۆكرانیا، دەڵێت تائێستاش شەڕ و پێكدادانەكان لە شاری باخمووت بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا