نرخی كارەبای مۆلیدەی ئەهلییەكان دیاریكرا

پۆڵەتیك پرێس

كارەبای سلێمانی نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان بۆ مانگی نیسان دیاریكرد و هاوكات خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكانیش لەسنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی ئایار رادەگەیەنێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی، نرخی سه‌عاتێك ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەھلییەکان له‌ ناو شاری سلێمانی بۆ مانگی نیسان بە 38 دینار دیاریكراوە و هاوكات هاوكات خشتەی پێدانی كارەبای موەلیدە لە دوای مانگی رەمەزان گۆڕانكاری تێدا دەكرێت.

دیاریكردنی نرخەكە لە چوارچێوەی كۆبونەوەی لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەكان، لەسەر بنەمای‌ نرخی سوتەمەنی له ‌بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان دیاریكراوە، كاركردنی پێدانی كارەبای مۆلیدە 50 بۆ 70 كاتژمێرە و نرخی یەك ئەمپێڕ كارەباش بۆ ئەو مانگە لە نێوان دو هەزار بۆ دو هەزار و 500 دیناردا دەبێت.

خشتەی كارپێكردن و دابینكردنی كارەبا لەلایەن موەلیدە ئەهلییەكانەوە بۆ مانگی ئایار لە كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ بۆ چواری بەیانی دەبێت، بەڵام لەدوای مانگی رەمەزانی پیرۆز گۆڕانكاری تێدا دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا