تورکیا سیستمی بەرگری ئێس ٤٠٠ی روسی تاقیدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

ئاژانسی بلومبێرگ رایگەیاند، تورکیا پلانی هەیە هەفتەی داهاتوو سیستمی بەرگری ئێس ٤٠٠ی روسی تاقیبکاتەوە.

بەپێی ئاژانسی بلومبێرگ، سیستمی بەرگری ئێس ٤٠٠ی روسیا لە تورکیا بووەتەهۆی دروست کردنی دڵەڕاوکێ لای هاوپەیمانانی ناتۆ و گومانی ئەوە دەکەن مۆسکۆ لەڕێی ئەم رێککەوتنەوە زانیارییە هەواڵگرییەکان لەبارەی تواناکانی هاوپەیمانانەوە کۆبکاتەوە.

رۆژی دووشەممەی رابردوو، جێنس ستۆلتنبێرگ ئەمینداری گشتی هاوپەیمانانی ناتۆ رایگەیاند، هیوادارم تورکیا چارەسەرێکی دیکە لەجیاتی سیستمی بەرگری ئێس ٤٠٠ی روسی بدۆزێتەوە.

لە ساڵی ٢٠١٧ و لەدوای راگەیاندنی کڕینی سیستمی بەرگری ئێس ٤٠٠، تورکیا لەنێوان دوو ئاگردا دەژی بەجۆرێک، لەلایەکەوە ئەمریکا و هاوپەیمانانی ناتۆی توڕە کردووە، لەلایەکی دیکەشەوە دەترسێت ئەگەر بیر لە فرۆشتنی ئەم چەکە پەرەسەندووە بەو وڵاتانە بکاتەوە کە بەلای مۆسکۆوە شیاو نین ئەوا جلە خۆی توڕە دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا