تورکیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەست بە چالاکییەکانی دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

هێزی دەریایی تورکیا رایگەیاند، تورکیا بەنیازە چالاکییەکانی کەشتی ئوروچ رەیس لە گەڕان بەدوای سەرچاوەکانی وزە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێبکاتەوە.

هێزی دەریایی تورکیا رایگەیاند، بڕیارە کەشتی ئوروچ رەیس لەمڕۆوە دەست بکاتەوە بە چالاکییەکانی گەڕان بەدوای وزە و گازی سروشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەتا ٢٢ی تشرینی یەکەم.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەوڵە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ گەڕان بەدوای سەرچاوەکانی وزە و نەوت و گازی سروشتی لە دەریای سپی ناوەڕاست ناکۆکی و دڵەڕاوکێی لەلای هاوپەیمانانی ناتۆ و بەتایبەت یۆنان دروست کردووە.

مانگی رابردوو، تورکیا کەشتی ئوروچ رەیسی لە دەریای ناوەڕاست کشاندەوە ئەوەش لەدوای ئەرکێکی یەک مانگیی بۆ گەڕان بەدوای سەرچاوەی وزە و ناوت و گاز لەنزیک دورگەیەکی یۆنانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا