کۆمپانیاکانی ئەمریکا وەبەرهێنان لە کەرتی کارەبای هەرێم دەکەن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دو تیانتاواچ بەرپرسی بەشی سیاسی- ئابووری لە كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەولێر، سەردانی وەزارەتی کارەبای کرد و ئامادەیی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند بۆ بەشداریکردن لە پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە هەرێمی کوردستان.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبادا هاتووە، “کەمال محمد ساڵح، وەزیری کارەبا و دو تیانتاواچ لە دیدارەکەدا باسیان لە بەشداریکردنی کۆمپانیاکانی ئەمریکا کردووە لە پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر و راکێشانی هێڵی 400 کەی ڤی و هەروەها بەرهەمهێنانی کارەبا بە گازی بەفیڕۆچووی کێڵگەی نەوتی سەرسنگ، پرۆژەی سکادا و هەماهەنگیی نێوان هەردوو وەزارتی کارەبای هەرێم و فیدراڵ”.

لایخۆیەوە وەزیری کارەبا رایگەیاند، “لە زاخۆ، سۆران، گەرمیان و راپەرین دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەکانی هایدرۆپاوەر بۆ بەرهەمهێنانی 300 مێگاوات کارەبا دەکرێت و داواشی کرد کە ئەمریکا پەیوەندییەکانی خۆی بۆ دامەزراندنی وێستگەکانی کارەبا لە شێخان، مەخموور و جەبارە لە ناوچەکانی مادەی 140 لە رێگەی عێراقەوە بەکار بێنێت”.

باسی لەوەش کرد، “ئەو قەرز و یارمەتییانەی کە ئەمریکا و وڵاتانی دیکە بە کەرتی کارەبای عێراقی دەدەن، تا ئێستا پشکی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستانیان لێنەدراوە”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا