پۆڵه‌تیك پرێس:
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی سزای به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاند، ئه‌ویش به‌هۆی كڕینی سیستمی به‌رگریی موشه‌كی ئێس-400 له ڕووسیا.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه سزای به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ی پیشه‌سازی به‌رگری توركیا و ئیسماعیل ده‌میر، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌كه‌دا سه‌پاند.
هه‌ر به‌گوێره‌ی سزاكه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، سێ كه‌سی دیكه له ئیداره‌ی دامه‌زراوه‌ی پیشه‌سازی به‌رگری توركیا سزاده‌درێن.
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی سزای وڵاته‌كه‌ی بۆ توركیا وتی، “سزاكان قه‌ده‌غه‌ی مامه‌ڵه‌ی هه‌نارده‌ی چه‌كی ئه‌مریكی ده‌كه‌ن بۆ دامه‌زراوه‌ی پیشه‌سازی به‌رگری توركیا”.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتیشی، “سه‌ه‌ره‌ڕای هۆشدارییه‌كانمان، به‌ڵام توركیا سیستمی به‌رگریی موشه‌كی ئێس-400ی له‌ڕووسیا كڕی و پاشان سیستمه‌كه‌ی تاقیكرده‌وه”.