ئەمڕۆ لە عێراق کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەبارەی بەهای دۆلار بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی سیاسی عێراقی ئەمڕۆ شەممە ئاشکرایکرد، کۆبوونەوەیەکی گرنگی هێزە سیاسییەکان بۆ تاوتوێکردنی دوایین پەرەسەندنەکانی قەیرانی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕی ناوخۆیی بەڕێوەدەچێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرایکرد، سەرجەم کوتلە و حزبە سیاسییەکان ئەمڕۆ شەممە لە بەغدای پایتەختی عێراق کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام دەدەن و لە کۆبوونەوەکەدا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانیش ئامادەییان دەبێت.

وتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پەرەسەندنەکانی قەیرانی دۆلار لە بازاڕی ناوخۆیی دەخرێتەبەرباس و گفتوگۆ لەبارەی ئەنجامەکانی کۆبوونەوەی بانکی ناوەندیی لەگەڵ بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا دەکرێت کە لە تورکیا ئەنجامدرا.

ئەوەشی خستەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا چەند بڕیار و ڕاسپاردەیەک ڕادەگەیەنرێت کە ئامانج لێیان پشتیوانیکردنی ڕێکارە حکومییەکانە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕە ناوخۆییەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا