هەڤاڵ ئەبوبەكر: دەرچوون بگۆڕن بە سەرکەوتن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، لە پەیامێكدا دەڵێت، زەرەر لە نیوەی بگەڕێتەوە قازانجە؛ ئەگەر ئیرادە مابێت و شکستمان ئەزمون کردبێت، لێرەوە؛ لەگەڵ تێبینیی و نیگەرانیی و مەترسیی بەشدارینەکردنی وەک پێویست لە هەڵبژاردنەکان و پرۆسەکەو ئەنجامەکانیشدا، پیرۆزبایی تەواوبونی ئارامانەی هەڵبژاردنەکان دەکەین، پیرۆزبایی لە هەمو ئەو لایەن و لیست و قەوارانە دەکەین کە بەهەر جۆرێک بو؛ بەشداربون، پیرۆزبایی لە دەرچوەکان دەکەین.

پارێزگاری سلێمانی دەشڵێت، کوردانی جوامێری خێرلەخۆنەدیوی بوێرو دوربین و وردبین و بەئیرادەو بە هیممەت و هەڵمەتی کەرکوک و موسڵ و خانەقین و ناوچە کوردستانییە لە کوردستان دابڕێنراوەکان؛ کوردیان لە کەناری پاکتاوێکی دیموکراسیی پاراست، شکۆمەندانە ڕۆحیان بەبەری کوردایەتیی و گیانی نیشتمانیدا کردەوە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئێستاوە پێویستە هەمو لایەنە دەرچوە کوردستانییەکان، دەرچون بگۆڕن بە سەرکەوتن، سەرکەوتن تەنها ئەوەنییە کە دەرچون، چونکە پێشتریش دەرچوبون و کەوتن، سەرکەوتن ئەوەیە دەستپێشخەربن بۆ یەکخستن و ڕێکخستنی ناو ماڵی کورد و کوردستان و عیراق، ژمارە کەمەکانیان کۆبکەنەوەو ژمارەیەکی گەورەی پێدروستبکەن کە چیتر کورد مەترسیی پاکتاوکردن و کوردستان مەترسیی گۆڕینی دیمۆگرافیی و داگیرکاریی و پەراوێزخستنی لەسەر نەبێت.

دەشڵێت، گەمەکە تەواو بوو، هەڵمەتە ناشیرینەکانتان دژی یەکتر ڕابگرن، تەبابن، بەرنامەو پلان و پاکێج و ستراتیژێکی نیشتمانیانە دابڕێژنەوە بۆ ئەوەی چیتر بە گورگانخوارد نەدرێن.

هەروەها وتوشیەتی: ڕۆژی یەکبون و دەستپێشخەریی نیشتمانییە، بۆ ئەوەی زۆرەکەتان بە ناکۆکیی کەمنەکەن و لە ڕێنەکەوتنی ئێوەدا، کەمی خەڵکی تر خۆی بەسەرتاندا؛ شۆڕنەکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا