هەڤاڵ ئەبوبەكر: لەگەڵ گەڕانەوەی ئارەزومەندانەی ئاوارەكانداین

پۆڵەتیك پرێس

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، هیچكات لەگەڵ ئەوەدا نین ئاوارەكانی سنوری سلێمانی بە زۆر بگەڕێنرێنەوە زێدی خۆیان و لەگەڵ گەڕانەوەی ئارەزومەندانەن.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ئیڤان فایەق وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، پلانی هاوبەش لەنێوان پارێزگای سلێمانی و وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق دانراوە، بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ ئەوەدا نین بەزۆر ئاوارەكان بگەڕێنرێنەوە، بەڵكو دەبێت گەڕانەوەیان ئارەزومەندانە بێت.

هاوكات ئیڤان فایەق وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، لە سەردانەكەیاندا بۆ سلێمانی هەردولا گەشتوونەتە رێككەوتن لەسەر پلانێكی هاوبەش بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان.

وتیشی، “خواستێكی زۆر لەنێو ئاوارەكاندا هەیە بۆ گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان، بۆ ئەو مەبەستە كۆبووینەوە و پلانێكمان بۆ داناوە”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە ماوەی رابردودا وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق بڕیاریدا لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق كەمپەكانی تایبەت بە ئاوارەكان دابخات، ئەوەش نیگەرانی بەشێك لە ئاوارەكانی لێكەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا