هەڵمەتی نیشتمانی بۆ سەوزكردنی چیاى گۆیژە بەردەوامە

پۆڵەتیك پرێس

هەڵمەتی نیشتمانی بۆ سەوزكردنی چیا گۆیژە بەردەوامەو بەرپرسانی حكومیش داوا دەكەن هاوڵاتیان هاوكاریان بن لەدووبارە سەوزكردنەوەی چیاكە.
هەریەكە لە پارێزگارو قائیمقامی سلێمانی سەردانی چیاكەیان كردو بڕیارياندا كار بۆ دوبارە سەوزكردنەوەی چیای گۆیژە بكرێت كە لە ماوەی رابردودا بەشێكی سوتا.

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی بۆ راگەیاند، بۆ پارێزگاریكردن لە سەوزایی دوا لە هاوڵاتیان و هەر تاكێكی ئەم وڵاتە دەكەن شوێنەكە بەهی خۆیان بزانن و بەشداری سەوزكردنەوەی بكەن.

لای خۆشیەوە هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، ئامانجیان لەو سەردانە بۆ ئەوەیە لەنزیكەوە شوێنە سوتاوەكە ببینن، هەروەها ئاگاداری سەوكردنەوەی گۆیژە بن بەتایبەت لەم وەرزەدا كە بەرە و وەرزی نەمام چاندن دەچن.

مانگی رابردوو، ئاگرێك لە چیای گۆیژە كەوتەوە و لە ئەنجامدا نزیكەی 20 هەزار داری چیاكە سوتان و زیانیان بەركەوت، پۆلیسی سلێمانیش دوو كەسی بەتۆمەتی سوتانی چیاكە دەستگیركرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا