پارێزگاری سلێمانی سێ هۆكار بۆ گرانبوونی بەنزین دەخاتەڕوو

پۆڵەتیك پرێس

پارێزگاری سلێمانی بەرزبونەوەی نرخی دۆلارو بەرزبونەوەی نرخی نەوت لە بۆرسەی جیهانی و دانانی ئەو باجەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەسەر هاوردەكردنی سوتەمەنی دایناوە بەهۆكارەكانی گرانبوونی نرخی بەنزین دادەنێت.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەگەر بەراورد بە كوالێتی و جۆر و نرخی بەنزین بێت ئەوا سلێمانی لە پارێزگاكانی دیكەی هەرێم لە ئاستێكی باشدایە.

وتیشی، “هەوڵی زۆرماندا نرخی بەنزین بەرزنەبێتەوە، بەڵام بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوت و دۆلارو دانانی باج لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە بۆ هاوردەكردنی بەنزین نرخەكەی بەرزبوەتەوە”.

پێشتر نرخی بەنزین بەراورد بە ساڵانی رابردو نرخەكەی دابەزی، بەڵام لە ماوەی رابردودا نرخەكەی بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی، بەرپرسانی حكومەتیش بەرزبونەوەی گرانبونی هۆیەكانی گواستنەوەی سوتەمەنیان بەهۆكاری گرانبونی بەنزین دانا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا