پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، بۆ ماوەی شەش مانگ 20% داشكاندن بۆ ئەو كەسانە دەكات كە قەرزی سزاكانی هاتووچۆ بدەنەوە، لەدوای ئەو كاتەوە هەركەسێك لەماوەی یەك مانگدا قەرزی هاتووچۆ نەداتەوە پارەی سزاكە دەبێتە دوو هێندە.
لە نووسراوێكدا كە رۆژی یەكشەممە، 10-9-2023، بڵاوكراوەتەوە و واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستانی لەسەرە، بڕیاردراوە بۆ ماوەی شەش مانگ 20% داشكاندن بۆ قەرزی هاتووچۆی سەر شۆفێران بكرێت.
لە نووسراوەكەدا هاتووە، بڕیاری لێخۆشبوونی 20%ی قەرزەكانی سزای هاتووچۆ بۆ ماوەی شەش مانگ درا؛ لە رێككەوتی 28-8-2023 ەوە تاوەكو 28-2-2024 بەردەوام دەبێت. لە دوای كۆتایی هاتنی ئەو ماوەیە، هەركەسێك پێبژاردن نەداتەوە لەماوەی 30 رۆژدا، بەگوێرەی بەشی 20 لە یاسای هاتووچۆ ژمارە 86 ی ساڵی 2004 مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت.