ماكرۆن داوای راگرتنی گرژییەكانی ئیسرائیل و فەڵەستین دەكات

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی فەرەنسا داوا لە ئیسرائیل و فەڵەستین دەكات كۆتایی بەو گرژییەكانی نێوانیان بهێنن.

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا لە پەیامێكدا كە بەبۆنەی كێشەكانی ئیسرائیل و فەڵەستینەوە بڵاویكردوەتەوە داوا دەكات، هەردولا كۆتایی بە گرژییەكانی نێوانیان بهێنن.

داواش دەكات لە بری ئاڵۆزی زیاتر هەردولا لە رێگەی دانوستانەوە ئاشتی لە ناوچەكە بەر قەرار بكەن.

ماوەی چەند رۆژێكە گرژی و ئاڵۆزی زۆر لە نێوان ئیسرائیل و چەكدارانی حەماسی فەڵەستینی سەری هەڵداوەتەوە بەهۆی ئاڵۆزییەكانیشەوە بە دەیان هاوڵاتی مەدەنی فەڵەستینی بوونەتە قوربانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا