مالکی: کورد و سوننەکان نایانەوێت ئەمریکا لە عێراق بمێنێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جەختی لەوەکردەوە، کورد و سوننەکان نایانەوێت هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بمێنێتەوە و وتی: بوونی ئەمریکا مەترسیدارە بۆسەر ئەو پێکهاتانە.

مالکی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، ویستی مانەوەی ئەمریکییەکان تێهەڵچوونێکی راستەقینە نییە کە لکێنراوە بە کورد و سوننەکانەوە و مەترسیدارە بۆ ئەو پێکهاتانە، وتیشی: ئێمە پێویستمان بە هێزەکانی ئەمریکا نییە لە عێراق.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویست ناکات هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بمێننەوە و لەڕووی سەربازیشەوە پێویستمان پێیان نییە.

لەبارەی ئاراستەکانی ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی نوێی ئەمریکا سەبارەت بەمانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق مالکی وتی: ئیدارەی نوێی ئەمریکا هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق دەردەکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ساڵی رابردوو ئیدارەی پێشووی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ، بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا