ئاوات جەناب: بە ئامانج كردنی سەرمایەدارەكان بۆ لێدانە لە ئابوری هەرێمی كوردستان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی كرد لە د. تۆركیلد بیوگ بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندییەكانی یەكێتی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان.

لەسەرەتای دیدارەكە بەرپرسی پەیوەندییەكانی یەكێتی ئەوروپا هاوخەمی خۆی بۆ ڕوداوی بۆردومانەكانی شاری هەولێر دەربڕی و هیوای خواست دووبارە نەبنەوە.

لای خۆشیەوە وەزیری دارایی رایگەیاند، بۆردومانەكان درێژكراوەی ئەو فشارە ئابوری و سیاسی و ئەمنیانەیە كە ماوەی چەند ساڵیكە خراوەتە سەر هەرێمی كوردستان و بەئامانج كردنی سەرمایەدارەكانیش بۆ لێدانە لە ئابوری هەرێمی كوردستان و ڕێگری كردن لە گەشەكردن و ئاوەدان كردنەوە زیاتری هەرێمەكەمانە.

لە تەوەرێكی تری دیدارەكەدا تیشك خرایەسەر دواین پەرەسەندنەكانی نێوان هەرێم و بەغداد، وەزیری دارایی ڕایگەیاند لەدواین سەردانیان بۆ بەغداد لەسەر ناوەرۆكی هەمواری یاسای بودجە گەیشتونەتە ڕێكەوتن و چاوەڕێن لە نزیكترین كاتدا ئەنجومەنی وەزیران هەموارەكە پەسەند بكات و هیواشی خواست لەپەرلەمانی عێراق بەبێ كێشە دەنگی لەسەر بدرێت.

دەربارەی دۆسیەی نەوتیش وەزیری دارایی ڕایگەیاند لێكتێگەیشتنی باش لەسەر تێچوی دەرهێنانی نەوت لە نێوان كۆمپانیاكان و وەزارەتی نەوتی عێراق هاتۆتە ئاراوەو ئومێد دەكەن لەئایندەیەكی نزیكدا لەسەر دۆسیەی نەوت بەتەواوی بگەنە ڕێكەوتن.
لای خۆشیەوە بەرپرسی پەیوەندییەكانی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند، هەست بەو فشار و كاریگەریانە دەكەن كە لەسەر ئابوری هەرێم و مووچە خۆران هەیە و هەوڵەكانیان چڕ دەكەنەوە بۆ ئەوەی هەردوولا بگەنە رێكەوتنیكی گشتگیر.

لەكۆتایی دیدارەكەدا ئاوات جەناب نوری ڕۆڵی وڵاتانی ئەورپا و ئەمریكای بەرز نرخاند لەپای هەوڵەكانیان بۆچارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد و رایگەیاند، خەڵك و مووچەخۆری ئێمە لەوە زیاتر توانای بەرگەگرتنی فشاری سیاسی و ئابوری عێراقیان نەماوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا