پۆڵەتیك پرێس
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەفەرمی ، ژماره‌ی پاسه‌وانی سه‌رجه‌م فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی دیاریكرد و جەختدەكاتەوە، هیچ كەسێك بۆی نیه پاسه‌وانی زیاتری هه‌بێت.
بە گوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە كە لە مانگی كانونی دووەمی ئەمساڵ دەركراوە و واژۆی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی لەسەرە تیایدا راگەیەندراوە، بڕیاردراوه به‌دیاریكردنی رێژه‌ی پاسه‌وان و شۆفێر بۆ گشت یه‌كه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌تایبه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی وه‌زارته‌كە، به‌پێی میلاكی په‌سه‌ندكراو، نابێت له‌و خشته‌یه‌ی دیاریده‌كرێت هیچ كه‌سێك ژماره‌یه‌كی زیاتر پاسه‌وان بۆ خۆی دیاریبكات.
وەزیری پێشمەرگە فه‌رمانه‌كه‌ی ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردوه و جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه، له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا فه‌رمانه‌كه بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
لە نوسراوەكەی وەزیری پێشمەرگەدا هاتووە، لە خشتەكەدا دیاریكراوە فه‌رمانده‌ی لیوای شه‌ش پێشمه‌رگه‌ی وه‌ك پاسه‌وان و شۆفێر بۆ دیاریده‌كرێت، مقه‌ده‌می لیوای چوار پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ی چواری پێشمه‌رگه، جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌وج و هه‌یه‌ئه‌ی لیوا هه‌ریه‌كه و دوو پێشمەرگەیان وەك پاسەوان و شۆفێر بۆ دانراوە.
ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی پرۆسەی چاكسازی وەزارەتی پێشمەرگەدایە بە ئامانجی ڕێكخستنەوەی پاسەوانی بەرپرسانی پێشمەرگەیە، بۆ ئەوەی چیتر پاسەوانی بەرپرسان بۆ كاری تایبەت بەكار نەهێنرێن.