هەرێم و بەریتانیا مەترسی جموجوڵەكانی ئێستای داعشیان تاوتوێكرد

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ باڵوێزو راوێژكاری باڵای بەرگری بەریتانیا لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست كۆبوویەوەو رایگەیاند، هەردولا لەبارەی گفتوگۆیان لەبارەی مەترسییەكانی ئێستای داعش و جموجۆڵەكانی ئەم دواییەی ئەو گروپەیان تاوتوێكردووە.

شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی هەرێم رایگەیاند، لە جەنەڕاڵ سێر جۆن لۆریمەر راوێژكاری باڵای بەرگری بەریتانیا لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا كردووەو پێكەوە لەبارەی مەترسییەكانی داعشەوە كردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەكۆبونەوەكەدا كە باڵیۆزی بەریتانیا لەعێراق و شاندێكی باڵای سەربازی ئامادەیبوون جەختیانكردەوە لەسەر گرنگی هاوكاری و هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و ڕۆڵی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و رۆڵی هێزەكانی بەریتانیاش لەو نێوەندەدا بەبایەخەوە هەڵسەنگێنراوە.

شۆڕش ئیسماعیل باس لەوە دەكات، پرسی چاكسازی لەوەزارەتی پێشمەرگە، بەشێكی تری گفتوگۆكانی كۆبونەوەكە بووە كە لەئێستادا پڕۆسەكە بەردەوامەو هەنگاوی باش چونەتە پێشەوە.

هاوكات جەنەڕاڵ سیر جۆن لۆریمەر راوێژكاری باڵای بەرگری بەریتانیا لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا رایگەیاندووە، بۆ سەقامگیری ناوچەكە و تێكشكانی تیرۆریستان لە هاوكاری و پەیوەندی پێشمەرگە بەردەوام دەبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا