حزبوڵا: هێشتا کات ماوە بۆ تۆڵەسەندنەوە

پۆڵەتیک پرێس

رۆژی یەکشەممە، هێزەکانی حزبوڵا رایانگەیاند، هێشتا کات ماوە بۆ تۆڵەسەندنەوە و لەمڕۆدا چوونەناو باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بەڕێوەناچێت.

لەوبارەیەوە، ئەبوحسێن حمیداوی، ئەمینداری گشتی حزبوڵا رایگەیاند، ئێمە لەمڕۆژەدا ناچینە باڵیۆزخانەی “خراپەکاری”یەوە، وتیشی: حکومەت نابەزێنین و هێشتا کات ماوە.

باسی لەوەش کرد، چەکەکانمان لە زۆربەی سوپا و دامەزراوە سەربازییەکانی مێژوو رێکخراوتر و شەرعیترە، هەتا ئەو کاتەی خوا ویستی لەسەر بێت هەر لە دەستی خۆماندا دەمێنێتەوە و رێگە بە کەس نادەین دەستکاری ئەم چەکە پیرۆزە بکات.

باسی لەوەش کرد، پارێزگاری لە پەیمانەکانمان دەکەین و دەبینە هەزاران قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس و سزای تاوانباران دەدەین.

تا ئێستا، زۆرێک لە میلیشیا شیعەکان کە سەر بە ئێرانن، هەڕەشەی توند لە بکەرانی رووداوەکەی کانوونی دووەمی ساڵی رابردوو دەکەن و زۆربەی هەڕەشەکانیش ئاراستەی ئەمریکا دەکرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا