سەدر پەیامێك ئاراستەی زیارەتكارانی چلەی ئیمام حوسێن دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوا دەكات ئاسایشی چلەی ئیمام حوسێن لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بگیرێتە ئەستۆ و هیچ دروشمێكیش لە مەراسیمی چلەی ئیمام حوسێن بەرز نەكرێتەوە.

موقتەدا سەدر داوادەكات هێزەكانی حەشد و سەرایا سەلام، لە پاراستنی مەراسیمەكانی چلەی ئیمام حوسێندا دووربخرێنەوە و تەنها هێزە فەرمییەكان ئەو ئەركە لە ئەستۆبگرن.

لە نوێترین پەیامیدا سەبارەت بە سەردانی زیارەتكارانی یادی چلەی شەهیدكردنی ئیمام حوسێن، موقتەدا سەدر، نموونە بە بڕیارەكانی وڵاتی سعوودیە دەهێنێتەوە بۆ رێكخستنی زیارەتكارانی مەككە و مەدینە بۆ ئەنجامدانی حەج و عومرە.

سەدر داوا لە زیارەتكاران دەكات، بەشێوەیەكی یاسایی لەرێگەی پاسپۆرتەوە سەردانی عێراق بكەن و رێز لە لایەنە پەیوەندیدارەكان و هێزە ئەمنییەكان بگرن لە كاتی پێشوازیكردنیان.

موقتەدا سەدر داواش دەكات، لە مەراسیمەكانی چلەی ئیمام حوسێن لە كەربەلا تەنها هێزە ئەمنییە فەرمییەكان ئەركی چاودێریكردن لە خاڵەكانی پشكنین لە ئەستۆبگرن و هێزەكانی حەشد و سەرایا سەلام هاوشێوەكانیان دووربخرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا