کۆرۆنا، ئەورپا دادەپۆشێت

پۆڵەتیک پرێس؛

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند؛ لە سەروەختی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ئێستا بۆ یەکەمجار زیاتر لە 100 هەزار حاڵەتی نوێی توشبوون بەکۆرۆنا نوێ لە ئەوروپا لە یەک ڕۆژدا ڕاگەیەنرا.

 

دوێنێ هەینی لەبەیاننامەیەکدا، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO ڕایگەیاند؛ 109 هەزار و 749 حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لەسەرانسەری وڵاتانی ئەوروپا تۆمارکراون، هاوکات ڕۆژی پێنج شەممە 99 هەزار توشبووی نوێ لە تەواوی کیشوەری ئەوروپادا هەبووە.

 

تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکە، وڵاتانی ئەوروپایی هێناوەتە سەرخەت و هەریەکەو لای خۆیەوە سەرقاڵی توندکردنەوەی ڕێوشوێنەکانە، لەمبارەیەوە، ئەنگێلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیا، وتی؛ وڵاتەکەی بەم زووانە ڕێوشوێنێکی نوێ دەگرێتەبەر ئەگەر ژمارەی توشبووانی زیاتر لە 4000 کەس لە ڕۆژێکدا تێپەڕێنێت، کە ئەم ژمارەیە ژمارەی پێوانەیی بووە لە مانگی نیسان لەو وڵاتەدا.

 

لە فەڕەنساش بارودۆخەکە خراپە کە لەماوەی 24 کاتژمێردا زیاتر لە 18 هەزار حاڵەتی نوێ تۆمارکراون، کە ژمارەیەکی پێوانەییە .

 

هاوکات حکومەتی ئیسپانیا ڕۆژی هەینی، هۆشداریداو لەپلانداناندایە بۆ بەرگرتن لەو شەپۆلە بەهیزەی کۆرۆنا کە ڕووی لە وڵاتەکەی کردووە و تەنیا رۆژی هەینی تێکڕا 10 هەزار حاڵەتی نوێ بوونی هەبووە.

 

لە پۆڵۆنیا کە زیاتر لە 4700 حاڵەت ڕاگەیەنراوە، حکومەت ڕایگەیاندووە کە لەهەموو شوێنە گشتییەکاندا هاووڵاتیان دەبێت پەیرەوی لە خۆپارێزی و بەکارهێنانی ماسک بکەن.

 

لە ئیتالیاش کە لە یەک ڕۆژدا زیاتر لە 5300 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، ڕێکارەکانی خۆپارێزی توندبوونەتەوە.

 

بەریتانیا کە کاریگەرترین وڵاتە لە ئەوروپا لە ڕووی ژمارەی گیانلەدەستدان بەڤایرۆسی کۆرۆنا، چەندین ڕێوشوێنی توند گیراونەتەبەر و کارکردنی هەندێک لەشوینە گشتی و کۆمپانیا بیانییەکانیش بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوەو بۆ بارسوکی سەر سانی هاووڵاتیانیشی بەتایبەت ئەوانەی داهاتیان سنووردارە و ئەو فەرمانبەرانەی کە بەهای مووچەکانیان تا دوو لەسەر سێیە، قەرەبوو دەکرێنەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا