نەخۆشانی شێرپەنجە زۆرترین مەترسی کۆرۆنایان لەسەرە

پۆڵەتیک پرێس؛

توێژینەوەیەکی نوێ، ئاشکرایدەکات؛ لەسەروەختی سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ئێستا، لە سێ کەس کە شێرپەنجەی سییەکانیان هەبووە، بەهۆی نزیکی نیشانەکانیان لەگەڵ یەک یەکێکیان بە هۆی کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.

 

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ کە توێژینەوەکەی بڵاوکردووەتەوە، ئاشکرایدەکات؛ 75%ی تووشبووانی شێرپەنجەی سییەکان لە بەریتانیا، لە ماوەی “کەرەنتینە”دا کە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە سەپێندرا، نەیانتوانیوە پزیشک ببینن.

 

بەپێی توێژینەوەکە؛ ئەمە کاریگەری خراپی لەسەر چۆنیەتی چارەسەری ئەو نەخۆشانە هەبووە، هەر ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی ژیانی هەندێک لەنەخۆشەکان کۆتایی پێبێت .

 

توێژینەوەکە کە هاوپەیمانی شێرپەنجەی سییەکانی بەریتانیا ئەنجامی داوە، ڕایگەیاندووە، دواخستنی دەستنیشانکردن و چارەسەر، هۆکار دەبێت بۆ گیانلەدەستدانی 1372 کەس لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا.

 

توێژینەوەکە باسی لەوەشکردووە؛ هەندێک لە گیانلەدەستدانەکان ” ڕەنگە شێرپەنجەی سییەکانیان هەبووبێت، بەڵام لەیەکچوونەکانی لەگەڵ نیشانەکانی کۆرۆنا، وایکردووە ئەم نەخۆشانە چارەسەری کۆرۆنا وەربگرن و دەرفەتی زوو دەستنیشانکردنیان بە شێرپەنجە لە دەست بدەن، بەتایبەت کە کۆکە یەکێکە لە نیشانە سەرەکییەکانی هەردوو نەخۆشیەکە”.

 

شێرپەنجەی سییەکان یەکێکە لە کوشندەترین شێرپەنجەکان لەبەریتانیا، کە ساڵانە زیاتر لە 35 هەزار کەس بە هۆیەوە گیان لەدەستدەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا