ئەوروپییەكان دژی توركیا كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس:

ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی 27 وڵاتی ئەوروپا لە برۆكسل كۆدەبنەوە بۆ تاوتوێكردنی هەنگاوەكانی سەپاندنی سزا بەسەر توركیادا.

كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا ئامادەكارییە بۆ كۆبوونەوەی لوتكەی ئەوروپی لە رۆژی پێنج شەممە.

بەپێی سەرچاوەكان لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆ تاوتوێی ئەو لیستە دەكرێت كە سزاكانی توركیای تێدا پێشنیازكراوە و چەند بوارێك دەگرێتەوە.

كۆبونەوەكەی برۆكسل جگە لە چەند پرسێكی دیكە، پەرەسەندنەكانی دەریای ناوەڕاست و دەستدرێژییەكانی توركیا بۆ سەر كەنارەكانی قوبرس و یۆنان بابەتی سەرەكییە.

توركیا بەردەوامە لەگەڕان بەدوای سەرچاوەكانی وزەدا لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، ئەمەش یۆنان و فەرەنسای هانداوە بە دوای كۆكردنەوەی ئەوروپیەكان بن بۆ سەپاندنی سزا بەسەر توركیادا.

فەرەنسا تەنها بەئەوروپاوە نەوەستاوە بۆ دروستكردنی بەرەیەك دژی توركیا، بەڵگو لە ماوەی رابردودا ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا سەردانی عێراقی كرد بە هەمان ئامانج.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا