ته‌ندروستی سلێمانی له‌گه‌ڵ نه‌كردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌كاندایه‌

پۆڵه‌تیك پرێس:
تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا هیچ ئەگەرێك نییە بۆ كردنەوەی دەرگای خوێندنگاكان، چونكە وەزارەتی تەندروستی تا ئەو كاتەی دڵنیانەبێت لە كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە، لەگەڵ كردنەوەی خوێندنگاكان نابێت.

دكتۆر هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی:”ئێمە لە ئێستادا لە تاوتوێكردنی كردنەوەی دەرگای خوێندنگەكانین، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ كۆبونەوەیەكمان لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەنجامدا، تا ئێستا بڕیارنیە كە دەرگای خوێندنگاكان بكرێتەوە”.

د.هێرش سەلیم ئاماژەی بەوەشكرد:”ئێستا هاوكارانی ئێمە لەبەشی خۆپاراستن ڕێنمایی دەردەكەن، هه‌ركات دڵنیابوین لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكان ئەو كات بڕیاری كردنەوەی دەرگای خوێندنگاكان دەدرێت، چونكە تا دڵنیا نەبین لەوەی شەپۆلەكە لەوە خراپتر نابێت ناتوانین بڕیاری كردنەوەی دەرگای خوێندنگاكان بدەین”.

وتیشی:”لەبەرئەوەی تا ئێستا تەندروستی دڵنیا نیە لەوەی بارودۆخەكە لە ژێر كۆنترۆڵدایە یاخود نا، تا دڵنیایی تەواومان نەبێت ناتوانین پێشنیازی كردنەوەی دەرگای خوێندنگاكان بدەین، ئەو كات بە مەرجی خۆپارێزیی تەواو بڕیار ده‌ده‌ین، بۆیە تائێستا لەگەڵ نەكردنەوەی خوێندنگاكانداین”.

به‌وته‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ئێستا به‌راورد به‌دوو مانگی ڕابردوو ئاماری تووشبون به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌رێم 50% دابه‌زیوه‌، هاوكات نه‌كردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌كان به‌ هۆكارێكی گرنگ بۆ خاوبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی تووشبوون به‌كۆرۆنا ناوده‌بات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا