سوپای پاسداران هەڕەشەی هێرشکردنەسەر هەرێمی کوردستان دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕەمەزان شەریف وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە جارێکی دیکە هەڕەشەی جوڵاندنی هێزی دژی هەرێمی کوردستان و عێراق کرد.

ڕەمەزان شەریف لە میانی چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا ڕایگەیاند، ئەگەر بێتوو ئەو بنکانەی (کە بە وتەی ئەو بنکەی ئیسرائیلن) لە هەرێمی کوردستاندا بونیان هەیە بەزوترین کات چۆڵنەکرێن و لانەبرێن، ئەوا جوڵە بە هێزی سەربازیی دەکەن و گوێ بە هۆشداریی کەسیش نادەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز-ی ئەمریکی ئەوەی بڵاوکردەوە، کە شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل لە خاکی هەرێمەوە بۆردوومانی چەند پێگەیەکی ئێرانیان کردووە.

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق ڕەتیکردەوە هیچ پێگەیەکی ئیسرائیل لە هەرێم بونی هەبێت و داوای لێکۆڵینەوەی لە هێرشە موشەکیەکەی ئێران بۆسەر هەولێر کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا