بەهۆی دروستبوونی لافاو لە تورکیا هەشت کەس گیانیان لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی باران بارینی زۆر و لافاوەوە، ئەمڕۆ هەشت کەس لە هەردوو شاری ئەدیامان و شانلی ئۆرفای باشووری تورکیا گیانیان لەدەستدا.

دەسەڵاتداران و میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئادار، لەهەردوو شاری ئەدیامان و شانلی ئۆرفای باشووری تورکیا بەهۆی بارانی زۆر و دروستبوونی لافاو گیانیان لەدەستدا و چەندانی دیکەش تائێستا بێسەروشوێنن.

ئاماژەیان بەوەشکرد، لەشاری ئەدیامان چوار کەس گیانی لەدەستداوە و لەشاری شانلی ئۆرفایش بەهەمان شێوە چوار کەس گیانی لەدەستداوە.

دروستبوونی ئەم لافاوە لە تورکیا، لەکاتێکدایە لەمانگی شوباتدا چەندین بوومەلەرزەی بەهێز ناوچەکانی تورکیای گرتەوە بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر گیانیان لەدەستدا و زیانێکی ماددی زۆری لێکەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا