پۆڵه‌تیك پرێس:
دوای 96 ساڵ له‌دروستكردنی، ناحیه‌ی “شه‌بكه”ی سه‌ر به پارێزگای نه‌جه‌ف تاوه‌ری په‌یوه‌ندیكردنی تێدا جێگیركرا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژووی ناحیه‌ی شه‌بكه بووه خاوه‌نی تاوه‌ری تۆڕی په‌یوه‌ندیكردن و له‌مه‌ودوا خه‌ڵكی ناحیه‌كه ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌ده‌ره‌وه‌ی خۆیانه‌وه بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه، ناحیه‌كه تا ئێستا خاونی تۆڕی كاره‌بای خۆی نییه و پشت به وێستگه كاره‌باییه‌كانی دیكه ده‌به‌ستێت.
ناحیه‌ی شه‌بكه له‌ساڵی 1925 دروستكراوه و 170 كیلۆمه‌تر له‌سه‌نته‌ری پارێزگای نه‌جه‌فه‌وه دووره.