قائیمقامیەتی سلێمانی: دایەنگەی منداڵانی ئەتلەنتیک داخرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، دایەنگەیەکی منداڵان، بەهۆی وەرگرتنی منداڵ و تێکەڵکردنی تەمەنە جیاوازەکان بەدەر لە ڕێنماییەکان داخرا.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لیژنە هاوبەشەکانیان بەهۆی وەرگرتنی منداڵ و تێکەڵکردنی تەمەنە جیاوازەکانی بەدەر لە ڕێنماییەکان دایەنگەی منداڵانی ئەتلەنتیکی ناحکومیان لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد داخست.

ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندە پەروەردەییەکانی سەر بە لیژنە هاوبەشەکان، ئەو دایەنگەیە ئاگادارکراوەتەوە کە هیچ منداڵێک وەرنەگرێت تا ڕێنماییەکانی تایبەت بەبوونی پەرستار و سیستمی خۆراکی ڕێکخراو و جیاکردنەوەی منداڵەکان بەپێی تەمەن جێبەجێ دەکات، بەڵام پابەندنەبووە.

جەختی کردەوە، بە ئاگاداری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی و بەبڕیاری قائیمقامی سلێمانی لیژنە هاوبەشەکان ئەو دایەنگەیەیان داخست تا ئەو کاتەی ڕێنماییەکان جێبەجێ دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا