بزوتنەوەی گۆڕان پەیامێك بڵاودەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بزوتنەوەی گۆڕان داوا لە هاوڵاتیانی سنوری ناوچە كوردستانییە دابڕێندراوەكانی كەركوك، موسڵ، سەلاحەدین و دیالە دەكات لە پێویستی بەشداریكردن لە پڕۆسەی هەڵبژاردن و بە جێگەیاندنی ئەم ئەركە نیشتمانی و نەتەوەییە.

بزوتنەوەی گۆڕان لە پەیامێك ئاڕاستەی هاوڵاتیانی سنوری ناوچە كوردستانییە دابڕێندراوەكانی كەركوك، موسڵ، سەلاحەدین و دیالە دەكات و دەڵێت: بەشداریتان لەپرۆسەی هەڵبژاردن و دەنگدانتان بە لیستە كوردییەكان، سەرەڕای ڕەخنە و ناڕەزایەتیتان لە شێوازی حوكمڕانی و ئیدارەدان و كەمی خزمەتگوزاری چەند ساڵی ڕابردوو؛ گوزارشتە لە ئاستی بەرزی بەرپرسیارێتیتان بەرامبەر چارەنوسی ئێستا و داهاتوی ناوچەكانتان، هاوكات خۆشەویستی و ئینتیما بۆ نەتەوە و نیشتمان و سەلماندنەوەی ناسنامەی كوردستانیی كەركوك و تەواوی ناوچە كوردستانیە دابڕێنراوەكان لە ڕێگەی ڕەوایەتی دەنگدان و پرۆسەی دیموكراتی.

دەقی پەیامەكە:

كوردستانییە دابڕیندراوەكان..

خوشك و برایانی بەڕێز..

لەگەڵ نزیكبونەوەمان لە وادەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق، بەتایبەت لە سنوری ناوچە كوردستانییە دابڕێندراوەكانی كەركوك، موسڵ، سەلاحەدین و دیالە؛ پێویستی بەشداریكردن لە پرۆسەكە و بە جێگەیاندنی ئەم ئەركە نیشتمانی و نەتەوەیی و دیموكراتیە زیاتر دەبێت.

بەشداریتان لەپرۆسەی هەڵبژاردن و دەنگدانتان بە لیستە كوردییەكان، سەرەڕای ڕەخنە و ناڕەزایەتیتان لە شێوازی حوكمڕانی و ئیدارەدان و كەمی خزمەتگوزاری چەند ساڵی ڕابردوو؛ گوزارشتە لە ئاستی بەرزی بەرپرسیارێتیتان بەرامبەر چارەنوسی ئێستا و داهاتوی ناوچەكانتان، هاوكات خۆشەویستی و ئینتیما بۆ نەتەوە و نیشتمان و سەلماندنەوەی ناسنامەی كوردستانیی كەركوك و تەواوی ناوچە كوردستانیە دابڕێنراوەكان لە ڕێگەی ڕەوایەتی دەنگدان و پرۆسەی دیموكراتی.

لە ڕوانگەی ئێمەوە، بەشداری سیاسیی هاونیشتمانیانی كورد لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە؛ هەنگاوێكی ڕاستە بۆ ڕووبەڕووبەبونەوەی دۆخی داسەپاوی ئەو ناوچانە، بۆ ڕاگرتنی پرۆسەی تەعریب و زەوتكردنی مافی جوتیارانی كورد، بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی نوێ، كە بە ئاڕاستەی زیادكردنی خزمەتگوزارییەكان و ئاوەدانكردنەوەی گوندە وێرانەكان هەنگاو بنێت، لە هەمو ئەم هەنگاوانەش لەپێشتر؛ بەهێزبونی پێگەی كورد لەسەر تەرازوی دەنگدان پاڵپشتییە بۆ زەمینەسازی لە جێبەجێكردنی مادەی (140)ی دەستوریی عێراقی و هاوسەنگی لە حوكمڕانی خۆجێی ئەو ناوچانە.
بزوتنەوەی گۆڕان
14ی 12ی 2023

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا