جوتیار عادل: زیاتر لە نۆ ملیار دینارمان لەلای حکومەتی عێراقە و نەیانگەڕاندووەتەوە بۆمان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، زیاتر لە نۆ ملیارمان لەلای حکومەتی عێراقە و نەیانگەڕاندووەتەوە بۆمان.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا جوتیار عادل ئاشکرایکرد، زیاتر لە نۆ ملیار دیناری حکومەتی هەرێم هێشتا لەلای وەزارەتی نەوتی عێراقە کە هی ساڵی پارە و دەبوایە بەرامبەر ئەو پارەیە نەوتمان بۆ بنێرێت، بەڵام تاکو ئێستا نە پارەکەی بۆ ئێمە گەڕاندووەتەوە و نە نەوتەکەشی ناردووە.

وتیشی، “حکومەتی عێراق ڕێککەوتنی کردووە لەبارەی ئەوەی نەوتمان پێبفرۆشێت نەک بەبێ بەرامبەر نەوتمان پێبدات، لیتری بە 750 دینار کە بەرمیلی دەکاتە 150 هەزار دینار لەکاتێکدا بە 30 هەزار دەیداتە هاووڵاتیانی ناوەڕاست و باشووری عێراق”.

جەختی لەوەش کردەوە، تا ئێستا حکومەتی عێراق یەک لیتر نەوتی نەناردووە بۆ هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا