تەندروستی فەڵەستین ئاماری کوژراو و بریندارەکان بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە7ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕایگەیاند، لەسەرەتای بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە تائێستا 161 فەڵەستینی کوژراون.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئاشکرایکرد، تا ئەمڕۆ شەممە کۆی گشتی ئەو کوژراو و بریندارانەی لە نەخۆشخانەکان وەرگیراون گەیشتووەتە 161 کوژراو و 931 بریندار.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین، لە غەززە 35 کوژراو و نزیکەی 160 بریندار، خان یونس 45 کوژراو و 180 بریندار، باکور 40 کوژراو و 200 بریندار، ناوەندی 29 کوژراو و 311 بریندار و ڕەفح 12 کوژراو و 80 بریندار تۆمارکراون.

کاتژمێر شەشی بەرەبەیانی ئەمڕۆ کەتیبەکانی قەسامی باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماس بەهاوبەشی لەگەڵ سەرایا قودس، هەڵمەتی (گەردەلولی ئەقسا)یان بۆسەر ئیسرائیل دەستپێکرد و لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکییان ئاراستەی هەریەکە لە شارەکانی تەلئەڤیڤ و سیدۆرت و بیئر سەبع کردووە، بەهۆیەوە زیانێکی زۆریان لەو شارانەی باشووری ئیسرائیل داوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا