پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا تاڕادەیەک بەرزبووەوە و لە ئێستاشدا بە زیاتر لە 101 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 101 دۆلار و پێنج سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 93 دۆلار و 76 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخەکانی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ لێدوانەکانی ئۆپیک کە وتی ئەگەر دۆخەکە پێویست بکات ئەوا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت کەمدەکەینەوە، هاوکات لەگەڵ زیادبوونی ناکۆکییەکانی لیبیا و زیادبوونی خواست و بەرزبوونەوەی نرخەکانی غازی سروشتی لە ئەوروپا نرخەکانی نەوت تاڕادەیەک بەرزبوونەوەیان تۆمارکرد.