لە سلێمانی پێدانی مووچەی خانەنشینان بەشێوازی ئەلیکترۆنی کەوتەکار

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هونەر جەمال، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان بەشێوازی ئەلیکترۆنی لە سلێمانی کەوتەکار.

ئەمڕۆ هەینی هونەر جەمال ئاشکرایکرد، دابەشکردنی مووچە بەشێوەی ئەلیکترۆنی لە سلێمانی کەوتووەتەکار و لە هەولێریش کۆمپانیا لەسەر هێڵە بۆ گرێبەست.

جەختی لەوەشکردەوە، لەماوەی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە دەکرێت.

باسی لەوەش کرد، پاکێجەکەی پارێزگای سلێمانی پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕینیش دەگرێتەوە. پاکێجەکەی هەولێریش کە خوێندنەوەی بۆ کراوە دهۆک و ئیدارەی سۆران و زاخۆش دەگرێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئامانجی وەزارەتی دارایی ئەوەیە لەمەودوا خانەنشینان بەسیستمی ئەلیکترۆنی مووچەکانیان وەربگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا