هێزە ئەمنییەكانی هەولێر ژمارەیەك كەسوكاری دەستگیركراوانی بادینانیان دەستگیر كرد

پۆڵەتیك پرێس

كەسوكاری دەستگیركراوانی بادینان هەوڵیاندا لە بەردەم بینای بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەولێر گردبونەوەیەك ئەنجام بدەن، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە رێگریان لێكرا و ژمارەیەكیان دەستگیركران.

یەكێك لە كەسوكاری دەستگیركراوانی بادینان كە نەیویست ناوەکەی ئاشكرا بكرێت بۆ پۆڵەتیك پرێس  وتی: ئەمڕۆ یەك شەممە حەوتی شوبات ژمارەیەك لە كەسوكاری دەستگیركراوانی بادینان ویستمان گردبونەوەیەك لەبەردەم بینای نەتەوەیەكگرتوەكان لە هەولێر ئەنجام بدەن تاوەكو پەیامێكمان لە بارەی دەستگیركراوان پێ بگەیەنین، بەڵام هێزە ئەمنیەكانی شارەكە رێگریان لێكردین.

وتیشی: “سەرەڕای رێگری هاوكات لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ژمارەیەك لە كەسوكاری دەستگیركراوان دەستبەسەركراون و بۆ شوێنێكەی نادیار گوازراونەتەوە و چارەنوسیان نادیارە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو هێزە ئەمنییە دەستیان بەسەر مۆبایل و ئامێرەكانی پەیوەندیكردنی ئەو كەسانەدا گرتووە كە دەستگیریان كردوون.

زیاتر لە پێنج مانگە ژمارەیەك هاوڵاتی و چالاكی مەدەنی لە بادینان بەبیانوی هەوڵدان بۆ خۆپیشاندانی مەدەنیانە دەستگیركراون، سەرباری بڕیاری ئازادكردنی هەندێكیان، بەڵام تائێستا ئازادنەكراون و چارەنوسیان بەنادیاری ماوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا